ئهمرۆ چوارشهممه 10ی حوزەیرانی 2020 وەزارەتی تەندروستی یازدە تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە پارێزگای ههولێر راگهیاند.
دەرەنجامی نوێ ...
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبووان، یازدە تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران، دە پیاو و ئافرەتێك، حەفت تووشبوو بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون و دوو تووشبوو نیشانەیان هەیە، یەك تووشبوو لە کەرەنتین بووە و یەك یووشبوو لە بازگەی دیگەلە پشکنینی بۆ کراوە.
نۆ تووشبوو دانیشتووی ناو شاری ھەولێرن لە گەڕەکەکانی (برایەتی، کوێستان، گوڵان، دۆلاراوە، گەلاوێژ، MRF ).
یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای چۆمان.
یەك تووشبوو دانیشتووی جەلەولا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.