Erbil 11°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 22:36

راگه‌یه‌ندراوێک له‌ قایٔمقامیه‌تی قه‌زای کۆیه‌

لیژنه‌ی باڵای روبه‌روبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا
کوردستان TV
100%


به‌مه‌به‌ستی رێگری له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا لیژنه‌ی باڵای روبه‌روبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا قایٔمقامیه‌تی قه‌زای كۆیه‌ كۆبووه‌وه‌ چه‌ند بریارێكی ده‌ركرد.

بریار و  رێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌شاری كۆیه‌

له‌كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای روبه‌روبونه‌وه‌ی كۆرۆنا بریار درا به‌:

1.راگه‌یاندنی پشوی فه‌رمی له‌سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاحكومیه‌كان بۆ رۆژی پێنج شه‌ممه (11/6/2020) له‌شاری كۆیه‌.

2.‌ قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ له‌بازگه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شار له‌سنوری قه‌زای كۆیه‌.

3.داخستنی (كافتریا،گازینۆ،چایخانه‌كان،شوێنی یاری كردنی منداڵان و شوێنه‌كانی تایبه‌ت به‌یٔه‌تاری و گه‌یم سه‌نته‌ره‌كان)

4.داخستنی هۆڵه‌كانی (یٔاهه‌نگ و بۆنه‌كان،هۆله‌كانی وه‌رزشی و له‌ش جوانی).

5.قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆی یٔۆتۆمبێل له‌ناو بازای شاری كۆیه‌.

6.چێشتخانه‌و خواردنگه‌كان خواردن به‌شێوه‌ی گه‌یاندن(دلیڤه‌ری) پێشكیش ده‌كه‌ن.

7.داخستنی سه‌رجه‌م شوێن و ناوچه‌ گه‌شتیاریه‌كانی سنوری قه‌زای كۆیه‌.

8.یٔه‌نجام نه‌دانی نوێژی به‌كۆمه‌ڵ له‌ناو مزگه‌وته‌كان،مامۆستای یٔاینی به‌ته‌نها له‌ناومزگه‌وت وتاری هه‌ینی پێشكه‌ش ده‌كات نوێژخوێنان به‌مه‌رجه‌ ته‌ندروستیه‌كان له‌ناو حه‌وشه‌ی مزگه‌وت نوێژ یٔه‌نجام ده‌ده‌ن.

9.سه‌رجه‌م یٔه‌وشوێنه‌خزمه‌ت گوزاریانه‌ی بۆپێویستی هاوڵاتیان ده‌كرێنه‌وه‌ پێویسته‌ ته‌واوی مه‌رج و رێنماییه‌كان جێ به‌جێ بكه‌ن. 10.له‌یٔه‌گه‌ری پابه‌ند نه‌بوون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كان رێكاری پێویست ده‌گیرێته‌ به‌ر.

11.یٔه‌م بریارانه‌ له‌ كاتژمێر(6)ی یٔێواره‌ی  رۆژی چوارشه‌ممه‌ تا كاتژمێر(12)ی شه‌وی شه‌ممه‌ (13/6/2020)جێ به‌جێده‌كرێت ویٔه‌گه‌ری درێژكردنه‌وه‌ی هه‌یه‌.

به‌هیوای هاوڵاتیان له‌پێناو سه‌لامه‌تی خۆیان و خانه‌واده‌كه‌یان هاوكاربن بۆ جێ به‌جێكردنی  رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان.

راگه‌یاندنی قایٔمقامیه‌تی قه‌زای كۆیه‌

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.