Erbil 9°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 20:09

به‌هۆی فێڵکردن و ده‌ستکاری کردنی به‌رواری دروستکردن و به‌سه‌رچونه‌که‌ی بڕێکی زۆر چکلێت و نه‌سته‌له‌ له‌ناوده‌برێت

هۆشیاریش به‌ هاوڵاتیان ده‌درێت
کوردستان TV
100%


به‌هۆی فێڵكردن و ده‌ستكاری كردنی به‌رواری دروستكردن و به‌سه‌رچونه‌كه‌ی، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕیكی زۆر شیرینی جۆراوجۆردا ده‌گرن و هۆشیاریش به‌ هاوڵاتیان ده‌ده‌ن.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، له‌بازاڕه‌ی شاری سلێمانی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر شیرینی (چكلێت و نه‌سته‌له‌)ی جۆراوجۆردا گرتوه‌ كه‌ به‌هۆی فێلێكردن له‌ هاوڵاتیان و له‌ڕێی گۆڕینی به‌رواری دروستكردن و به‌سه‌رچونه‌كه‌یه‌وه‌ ماوه‌كه‌ی به‌كارهێنانیان درێژ كردوه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر هاوڵاتایاندا ساغیبكه‌نه‌وه‌.
هه‌میشه‌ رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان جه‌خت له‌ به‌كارنه‌هێنانی و نه‌خواردنی ئه‌و خوارده‌مه‌نیانه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ ماوه‌ی خواردن و به‌كارهێنانیان به‌سه‌رچوه‌، چونكه‌ به‌ها خۆراكییه‌كه‌ی له‌ده‌ست ده‌دات و كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه‌ به‌هۆی گۆڕانی پێكهاته‌كه‌ی.
هه‌روه‌ها، به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق، هه‌مو ئه‌و كاڵاو شمه‌كانه‌ی هاورده‌ ده‌كرێن و له‌ بازاڕه‌كان به‌ هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێت، به‌رواری دروستكردن و به‌سه‌رچونی به‌شێوه‌ی لێزه‌ر له‌سه‌ر چاپكرابێت و هه‌ركه‌س و شوێنێكیش ده‌ستكاری لیبڵ و زانیارییه‌كانی بكات روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.
لیژنه‌كان داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كه‌ن، له‌كاتی بازاڕكردن و كڕینی كاڵاو شمه‌كه‌كانتان به‌تایبه‌ت له‌ ئێستادا له‌رۆژانی جه‌ژن نزیك ده‌بینه‌وه‌ چاوكراوه‌تر بن له‌ كاتی كڕینی چكلێت و شیرینییه‌ هه‌ڵرژاوه‌كاندا به‌وردی سه‌رنج بده‌ن له‌ به‌رواری دروستكردن و به‌كارهێنانی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شێك له‌و شیرینیانه‌ی به‌وجۆره‌ ده‌فرۆشرێن ماوه‌ی به‌كارهێنایان به‌سه‌ر چوه‌، له‌كاتی هه‌بونیدا لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاگادار بكه‌نه‌وه‌.
‌به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی، ته‌واوی ئه‌و شیرینیانه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ له‌ناوچه‌ی ده‌روه‌ی نیشته‌جێبون له‌ناو ده‌برێت و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه‌.

 

 

شوان عه‌زیز

كوردستان TV

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.