Erbil 31°C دووشەممە 27 تەمووز 07:21

لەناو مزگەوتی تەقوای کەلار کەسێک کوژرا

کوردستان TV
100%

لە قەزای کەلار هاووڵاتییەک لەناو مزگەوتی تەقوا بریندار کراو دواتر لە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا، گوتەبێکی پۆلیسی گەرمیانیش دەڵێت، لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە و تاوانبار دەگیرێت

ئەمڕۆ یەکشەممە عيقید سۆران محەمەد غەریب گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند: ئەمشەو لە مزگەوتی تەقوای قەزای کەلار تەقە لە هاووڵاتییەک کرا و بەسەختی بریندار کرا، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار گیانی لەدەست دا.

گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان دەڵێت، هاووڵاتییەکە ناوی (کەرەم ئیبراهیم ڕەمەزان)ە و لەدایکووبی 1963ـیە و بەگوێرەی زانیارییەکانیش هۆکاری پشت ڕووداوەکە کۆمەڵایەتییە.

سۆران محەمەد ئاماژەی بەوەشکرد، تۆمەتبارەکە ناسراوە و لە ئێستادا مەفرەزەیەکی لێکۆڵەرانی پۆلیس چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە، هەروەها گوتیشی، لە ئێستادا تیمەکانیان سەرقاڵی کۆکردنەوەی زانیاری زیاترن و لە هەوڵی دەستگیرکردنی ئەنجامدەری تاوانەکەن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.