Erbil 31°C یەکشەممە 26 تەمووز 22:10

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا لە هەولێر دەکات

100%

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا لە هەولێر کرد و لە کۆبوونەوەکە تیشک خرایە سەر دواین پێشهاتە ئەمنیەکانی ناوچەکە و پەیوەندی نێوان حکوومەتی نوێی عێراقی فیدڕاڵ و حکوومەتی هەرێم.

ئەمڕۆ یەکشەممە 26ی تەممووزی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە تۆماسۆ سانسۆنێ کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا لە هەولێر کرد.

لە دیدارەکەدا کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا لە هەولێر وێڕای ئاماژەدان بە سەردانی سەرۆک بارزانی لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ بۆ ڕۆما و پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان ئیتاڵیا و هەرێمی کوردستان، جەختی لە ویستی وڵاتەکەی بۆ قووڵترکردنی دۆستایەتی و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کردەوە.

هەر لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتە ئەمنیەکانی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی نوێی عێراقی فیدڕاڵ و حکوومەتی هەرێم.

بارودۆخی سووریا و پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.