نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به ٣٠ دۆلار و یه‌ك سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
دوێنێ نرخی خاوی برێنت گه‌یشته ٣٠ دۆلار و ٣٥ سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به ٣٠ دۆلار و ٣٤ سه‌نت ته‌واوكرد. ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ١٠:٠٠ه‌وه نرخه‌كه‌ی به‌راورد به كاتی داخستنی بازاڕ به‌ڕێژه‌ی سه‌دا ١،٠٨ دابه‌زیوه و به ٣٠ دۆلار و یه‌ك سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
له‌هه‌مان كاتدا نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی جۆری رۆژئاوای تێكساس (WTI)، به ٢٦ دۆلار و ١٩ سه‌نت كڕیاری هه‌بوو.
به‌پێی پێشبینیه‌كان كه دوێنێ له لایه‌ن په‌یمانگای نه‌وتی ئه‌مریكا (API)ه‌وه بڵاوكرایه‌وه، نه‌وتی خاوی بازرگانی عه‌مبارکراو لە ئه‌مریكا كه له هه‌فته‌ی ٢٥ی نیسان-١ی ئایاردا، هه‌شت ملیۆن و ٤٤ هه‌زار به‌رمیل زیادیكردووە، له چاوه‌ڕوانییه‌كان خێراتر زیادیكردووه.
پسپۆران ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن نیگه‌رانییه‌كان له‌باره‌ی توانای عه‌مباركردن كه له چاوه‌ڕوانییه‌كان خێراتربوو، ئه‌وه‌یش كاریگه‌ره له‌سه‌ر نرخی نه‌وت دروستكردووه.
هاوكات ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە، خاوی برێنت لەنێوان ٣٠ دۆلار و ٩٣ سه‌نت بۆ ٣١ دۆلار و ٣١ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و، نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٢٩ دۆلار و ٥٧ سه‌نت بۆ ٢٨ دۆلار و ٩٠ سه‌نت بمێنێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.