Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 15:39

زیاتر لە 23 تۆن هێلکەی قەدەغەکراو دەستی بەسەرداگیرا

ھیچ ڕێکەوتێکی لەسەر نییە
کوردستان TV
100%


ئەو بڕە هێلکەیەی دەستی بەسەرداگیراوە بەپێ ی بڕیاری وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھاوردەکردنی ڕێگەپێنەدراو وقەدەغەکراوە، خۆشبەختانە ئەم بڕە ھێلکەیەی دەستی بەسەرداگیرابوو نەتوانرا ساغ بکرێتەوە.

"لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری هەولێر پشکنین بۆ هێلکەکە ئەنجام درا دەرکەوت بەشێکی زۆر ھیچ ڕێکەوتێکی لەسەر نییە ئەمەش پێچەوانەی ڕێنماییەکانە و شیاو نییە بۆ خواردن، بۆیە بڕیاردرا لە زبلخانەی کانی قڕژاڵە بەشێوەیەکی زانستی و ژینگەیی لەناو ببردرێت.

شایەنی باسە ئەم بڕە ھێلکەیە لەلایەن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شەقڵاوە دەستی بەسەرداگیرابوو لەڕێگای قایمقامیەتی قەزای شەقڵاوە ڕادەستی قایمقامیەتی ھەولێر کرا، لەسەر ئەم کەیسە ھەردوو بارھەڵگرەکە دەستی بەسەر داگیرا ڕێکاری یاسایی گیرایەبەر لەلایەن قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر کاردانەوەی یاسایی بەرامبەر خاوەنەکانیان دەکرێت.

كوردستان TV

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.