ئاژانسی هه‌واڵی سانای سوری بڵاوی كرده‌وه كه به‌یانی ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه به‌رگری ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی ڕووبه‌ڕووی چه‌ند هێرشێكی مووشه‌كی ئیسڕائیل بۆته‌وه له دیمه‌شقی پایته‌ختی وڵاته‌كه‌ی.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكراشیكرد مووشه‌كه‌كان له ئاسمانی لوبنانه‌وه ئاڕاسته‌كراون. گوتیشی ژماره‌یه‌ك له‌و موشه‌كانه له ناوچه‌یه‌ك كه‌وتونه‌ته خواره‌وه پێش ئه‌وه‌ی ئامانجه‌كه‌یان بپێكن.
به‌پێی بڵاوكراوه‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه له‌م مانگه‌دا ئه‌وه سێیه‌مین هێرشی موشه‌كییه كه ئیسڕائیل بۆ سه‌ر سووریا ئه‌نجامی داوه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه كه له ساڵانی ڕابردوو ئیسڕائیل به سه‌دان مووشه‌كی ئاڕاسته‌ی یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی ئێران و میلیشیاكانی حزبوڵا له‌ناو خاكی سووریادا كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.