له میانی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند دابه‌زینی نرخی نه‌وت وه‌ك چۆن كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر ئابووری ولاتانی جیهان و عێڕاقیش بێگومان كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئابووری هه‌رێمی كوردستانیش دروست ده‌كات.
هه‌ر له‌میانی كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی ڕاشیگه‌یاند: پێویسته له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێڕاق گفتووگۆی جددی بكرێت له‌سه‌ر دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه ئێستا عێڕاق زیاتر له دوو ملیار دۆلار كورتهێنانی هه‌یه بۆ دابینكردنی مووچه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.