رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت (ئۆپیك) و ژمارەیەک وڵاتی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وتی ده‌ره‌وه‌ی ئۆپیك، بڕیاریاندا له مانگی داهاتووه‌وه رۆژانه ٩،٧ ملیۆن به‌رمیل به‌رهه‌می نه‌وتی خاو كه‌مبكه‌نه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن ئۆپیك-ه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه ئه‌و گرووپه‌ی به ئۆپیك+ ناسراوه و له ٢٣ وڵات پێكهاتووه له یەکی ئایاره‌وه تا ٣٠ی حوزه‌یران رۆژانه تێكڕا ٩،٧ ملیۆن به‌رمیل به‌رهه‌می نه‌وتی خاو كه‌مده‌كاته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه بڕی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می نه‌وتی خاوی رۆژانه له نێوان یەکی ته‌مووز-٣١ی كانوونی یه‌كه‌م به درێژایی شه‌ش مانگ ٧،٧ ملیۆن به‌رمیل ده‌بێت و له‌نێوان یەکی كانوونی دووه‌می ٢٠٢١-٣٠ی نیسانی ٢٠٢٢، به درێژایی ١٦ مانگ ٥،٨ ملیۆن به‌رمیل كه‌مده‌كرێته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه بڕی ئه‌و كه‌مكردنه‌وه‌یه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام ئه‌نجامی ده‌ده‌ن به به‌راورد به بڕی به‌رهه‌می تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٨ ئه‌ژمار ده‌كرێت، رێبه‌ری ئۆپیك، سعوودیه و رێبه‌ری وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی ئۆپیك، رووسیا بڕی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می رۆژانه له‌سه‌روو ١١ ملیۆن به‌رمیله‌وه ئه‌ژمار ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه ئه‌و رێككه‌وتنی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه تا ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٢ به‌رده‌وام ده‌بێت و وڵاتانی ئۆپیك+ له كانوونی یه‌كه‌می ٢٠٢١دا، دووباره ره‌وشه‌كه هه‌ڵده‌سه‌نگێننه‌وه.
وڵاتانی ئه‌ندام له ١٠ی حوزه‌یراندا له رێگه‌ی تێلێكۆنفرانسه‌وه كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.