سهرلهئێوارهی ئهمرۆ فڕۆکە جهنگیهكانی تورکیا بۆردومانی بەرزایەکانی کوێستانی سنین وڕۆبی و ڕووال یان کرد.
کاتژمێر 6:00ی ئەم ئێوارەیە دوو فڕۆکەی جەنگی سوپای تورکیا دوای ئەوەی زۆر بەنزمی بەسەر چیاكانی سیدەکان و گوندو ئاوایەکانی ناوچەکەدا سوڕانەوە، سەرچاوەیەکی نزیک لە سنورەکە بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند فڕۆکەکان بۆردومانی بەرزایەکانی کوێستانی سنین وڕۆبی و ڕووال یان کرد.
بەپێ قسەی سەرچاوەکە بۆردومانەکە بۆ سەر شوێن و پێگەکانی پەکەکە بووە و لەدووری گوندو ئاوایەکانە و زیانەکانی نەزانراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.