وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری نوێی توشبوون به ڤایرۆسی كۆڕۆنای له عێراق راگه‌یاند.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێۆراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ بڵاویكردۆته‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه 11 حاڵه‌تی نوێی توشبوون به ڤایرۆسی كۆڕۆنا له عێراق تۆماركراون كه سێ حاڵه‌ت له ناوچه‌ی ره‌سافه‌ی به‌غدان، حاڵه‌تێك له شاری پزیشكی به‌غدا ، حاڵه‌تێك نه‌جه‌ف، حاڵه‌تێك له به‌سره، حاڵه‌تیك له دیوانیه، حاڵه‌تێك له موسه‌ننا" حاڵه‌تێك واست و دوو حاڵه‌تیش له كه‌ربه‌لا تۆماركراون.
هاوكات وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق راشیگه‌یاندووه كه ژماره‌ی تووشبوان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان به ڤایرۆسی كۆڕۆنا گه‌یشتووه‌ته 177 حاڵه‌ت و 49 حاڵه‌ت چاك بوونه‌ته‌وه و 12 حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدانیش هه‌بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.