ڤایرۆسی کۆڕۆنا.. فیلمی Contagion دە ساڵ لەمەوبەر پێشبینی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەی کردووە.
فیلمی Contagion کە لە ساڵی 2011 له سینەماکان نیشان درا، بینەرێکی ئەوتۆی نەبوو، ئەگەرچی ئەستێرە بەناوبانگەکانی سینەما وەک، (مات دامۆن، جود لۆ، گوینس پاڵترۆ، کەیت وینسڵت و مایکڵ دۆگلاس) تێیدا بەشداربوون، فیلمەکە لەو ساڵەدا لە ریزبەندی 61ـەمیندا هات لەسهر ئاستی بەدەستهێنانی قازانج لە سەرتاسەری جیهان.
بەڵام ئەم فیلمە دووبارە لەناکاو گەڕایەوە نێو لیستی پڕبینەرترین فیلم لە بازاڕی "ئایتوینز"ی ئەلیکترۆنی تایبەت بە کۆمپانیای ئەپڵ، دوای بەرزبوونەوەی تێکڕای گەڕان بەدوای ناوی فیلمەکە لە گووگڵ.
کۆمپانیای "وارنەر برازهرز" كه ئهم فیلمهى بهرههم هێناوه گوتی: "ریزبەندی فیلمەکە لە پلەی 270یەمیندا بوو لە رێبەری بەناوبانگترین فیلمەکان بۆ مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو، كاتێك دەنگوباسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆڕۆنا لە چین بڵاوبوویەوە، بەڵام دوای تەنها سێ مانگ فیلمی Contagion بازی دایە پلەی هەشتەم و راستەوخۆ دوای فیلمی هاری پۆتەر هات". هەموو ئهوهش بەهۆی لێکچوونی سیناریۆی ئەو فیلمەیە کە دە ساڵ لەمەوبەر نووسراوە، لهگهڵ ئەو رووداوە راستەقینانەی کە ئێستا بە هۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە ئارادان.
لە فیلمى Contagion، ئافرەتێکی بازرگان بەهۆی پەتای ڤایرۆسێکی نامۆ و کوشندە گیان لەدەست دەدات لە کاتی گەشتێکی بۆ وڵاتێکی چین، دواتریش زەنگی مەترسی باری لەناکاوی تەندروستی لە سەرتاسەری جیهان لێدەدرێت.
لە فیلمەکەدا چین وەک لانکەی ڤایرۆسەکە باس دەکرێت، ئەمەش بە یەکێک لە رووەکانی لێکچوون دادهندرێت لهگهڵ ئەو دۆخەی كه ئێستا تێیدا دەژین.. هەر ئەوەشە بینەرانی فیلمەکەی لەم چەند هەفتەی دواییدا زیاد کردووە.
ژێدهر/ Kurdistan CT
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.