دوای ڕاگرتنی گەشتەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتانەی کە ڤایرۆسی کۆرۆنای تێدا بڵاوبووەتەوە، حکومەتی ئەنقەره گەشتی ئاسمانی و زەمینی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان ڕاگرت. تەلار فایەق، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بە كوردستان تیڤی ڕاگەیاند: هێڵی ئاسمانی تورکی بۆ ماوەی بیست و چوار کاتژمێر گەشتەکانی لەگەڵ عێڕاق و هەرێمی کوردستان ڕاگرت، هێڵی پێگاسۆسیش تاوەکو ناوەڕاستی مانگی ئادار گەشتەکانی بەڕووی هەرێمی کوردستان و عێڕاق ڕاگرت. تەلار فایەق، وتیشی "ڕاگرتنی گەشتەکان بەهۆی مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایە لە عێڕاق، بەڵام هیچ ترسێک لە هەرێمی کوردستان نییەو بڕیارەکەی ئەوان گشتگیرەو بۆ عێڕاق و هەرێمیشە.
تورکیا گهشته ئاسمانی و زهمینییهکانی لهگهڵ عێڕاق ڕاگرت
بههۆی بڵاوبوونهوهی ڤایرۆسی كۆرۆنایه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.