بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاتووچۆی گەشتیاری لەنێوان ئێران و هەرێمی کوردستان ڕاگرت، بەڵام هاوردەکردنی کاڵای ئێران بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوامە و بڕیارەکە هاوردەکردنی کاڵا ناگرێتەوە.
مستەفا عەبدولڕەحمان، سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: تاوەکو ئێستا ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان هەرێمی کورستان و ئێران بەردەوامە و نەوەستاوە، بڕیارەکە تەنیا بۆ هاتنەناوەوەی هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵات و ئێرانە.
مستەفا لەبدولڕەحمان، ڕاشیگەیاند:" ئەگەر ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ ئێران بپچڕێت ئەوە کاریگەرییەکی خراپی دەبێت بۆ بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان چونکە بەشێکی زۆری کاڵاکان و پێداویستی ڕۆژانە لە ئێرانەوە هاوردە دەکرێن.
سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەشکرد:" ئەو کەلوپەلانەی هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێن کەلوپەلی خۆراک، پێداویستی ناوماڵ، زۆر شتی دیکەش.
بەپێی ئامارەکانی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی کوردستان، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران ساڵانە شەش ملیار دۆلارە.
ئامادەکردن و پێداچوونەوەی - سیامەند کەریم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.