Erbil 15°C یەکشەممە 28 نیسان 09:06

ڕێنمایی نوێ بۆ هاورده‌کردنی ئۆتۆمبێل ده‌رکرا

وه‌زاره‌تی ناوخۆ ڕێنماییه‌كانی ده‌ركردووه‌
ئۆتۆمبێل
کوردستان TV
#8
100%

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم تازەترین رێنمایی لەبارەی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل بۆ هەرێمی كوردستان بڵاودەكاتەوە و بەپێی رینماییەكە چەند مەرجێك دیاریكراوە بۆ هێنانی ئۆتۆمبێل لە خاڵە سنورییەكانەوە. بەپێی گشتاندنێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێم كە ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی گومرگ كراوە، تێیدا ئەوەش خراوەتەڕوو هەر ئۆتۆمبێلێك داخڵی هەرێم دەبێت، پێویستە مۆری خاڵە سنوورەییەكەی پێوەبێت". رێنماییەكەی وەزارەتی ناوخۆ لە دوو ماددە پێكهاتووەو كە هەر ماددەیەك چەند خاڵێك لەخۆی دەگرێت و بەپێی خاڵەكان هەر ئۆتۆمبێلێك كە هاوردە دەكرێت لە سنورەكانەوە، دەبێت بڕوانامەی ئەو كۆمپانیایەی هەبێت و بە مۆری خاڵە سنوورییەكەش پشت راست كرابێتەوە. هەر بەپێی رێنماییەكە: ئۆتۆمبێل دەبێت دوو ئێرباگی هەبێت شوفێر و تەنیشت شوفێری ئۆتۆمبێل جۆری پاس كوشنی لای شوفێر نەبێت بە یەك ئێرباگ ئاساییە و دەهێندرێتە ژوورەوە و ئۆتۆمبێلی كلاسیك بە هەمان رێنمایی پێشوو دەهێندرێتە ژوورەوە. لە رێنماییەكە ئاشكراشكراوە، هێنانە ژوورەوەی ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێل دووهه‌زار و بیست تەنیا لە دەسەڵاتی وەزیری ناخۆ و وەزیری دارایی و ئابووری دەبێت و كار بە هیچ نوسراوێك ناكرێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.