Erbil 20°C شەممە 23 تشرینی دووەم 12:09

شاندی هه‌رێمی کوردستان: کار بۆ خه‌رجکردنی پاره‌ی گه‌نمی جووتیاران ده‌که‌ین

گفتووگۆ له‌باره‌ی دروستكردنی پێنج به‌نداو ده‌كرێت
کوردستان TV
#8
100%

دوای ئه‌وه‌ی له‌ دوو هه‌فته‌ی ڕابردوو شاندێكی هه‌رێمی  كوردستان بۆ مه‌به‌ستی كێشه‌كانی جووتیاران تایبه‌ت پاره‌ی ساڵانی ( 2014،2015،2016 ) سه‌ردانی به‌غدایان كردوو له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار كۆبوونه‌وه‌، ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 9/2/2020 شاندی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو به‌ مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی شایستە دارایەکانی جوتیارانی هەرێمی کوردستان، کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداد تایبەت بە کشتوکاڵ و ئاو له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیداری حكومه‌تی عێراق له‌ به‌غدایه‌. سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو خالید شوانی وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته‌ به‌غدا. حوسێن حه‌مه‌ كه‌ریم، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو به‌ كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: ئامانجی سه‌ره‌كی سه‌ردانه‌كه‌ی شاندی هه‌رێمی كوردستان  گفتووگۆیه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی ناوه‌ند له‌باره‌ی خه‌رجكردنی پاره‌ی گه‌نمی جووتیاران و وه‌رگرتنی بری گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌مساڵ. حوسێن حه‌مه‌ كه‌ریم، ڕاشیگه‌یاند: یه‌كێكی دیكه‌ له‌ ته‌وه‌ری گفتووگۆی شاندی هه‌رێم و به‌رپرسانی به‌غدا دروستكردنی پێنج به‌نداوه‌ كه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دروستیان ده‌كات. ئه‌م سه‌ردانه‌ی وه‌زیری كشتوكاڵ دووه‌مین سه‌ردانییه‌تی بۆ هه‌مان مه‌به‌ست بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له‌ سه‌رۆك كۆمار و وه‌زیرانی كشتوكاڵ و بازرگانی عێراق كۆببێته‌وه‌. جێگه‌ی باسه‌ شایسه‌ داراییه‌كانی ماوه‌ی سێ ساڵی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان لای حكومه‌تی عێراقه‌ كه‌ بڕی قه‌رزه‌كه‌ ده‌گاته‌ 557 ملیار دیناری عێراقی . 

هه‌واڵ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.