له كه‌نه‌دا خانه‌واده‌ی قوربانیانی تێكشكانی فڕۆكه ئۆكراینییه‌كه له تاران، داوای قه‌ره‌بووی زیاتر له یه‌ك میلیار دۆلار له ئێران ده‌كه‌ن.
دادگای کەنەدا چەندجارێک بڕیاری قەرەبووکردنەوەی ئەو کەسانەیان داوە کە لەلایەن دەسەڵاتی ئێرانەوە زیانیان پێگەیشتووە و لە پارە بلۆککراوەکانی ئێران لەو وڵاتە قەرەبووەکەیان پێدراوە.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك به ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزیان راگه‌یاندووه، گرووپێكی پارێزەرانی كەنەدا سكاڵایەكیان لە دژی عەلی خامنەیی رێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران و ئەمیر عەلی حاجیزادە فەرماندەی ھێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانی ئەو وڵاتە لە كەنەدا تۆمار كردووە، ئەو پارێزەرانە داوای زیاتر لە یەك ملیار دۆلار قەرەبوو لە كۆماری ئیسلامی ئێران دەكەن.
هه‌ر یه‌ك له وڵاتانی ئوكراینا و كه‌نه‌دا له دوای ئه‌وه‌ی سوپای پاسدارانی ئێران به فه‌رمی دانی به‌وه‌دانا كه فڕۆكه ئوكراینییهكه به هه‌ڵه و به مووشه‌كی ئه‌وان كراوه‌ته ئامانج، داوای قه‌ره‌بوو ده‌كه‌ن.
مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ سوپای پاسداران بە دوو مووشەک فڕۆکەی هێڵی کییەف تارانی لەنزیک پایتەختی ئێران کردە ئامانج و بەهۆیەوە 176 کەس گیانیان لەدەستدا.
زۆربەی قوربانییان خەڵکی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بوون، ژمارەیەکیشیان هاووڵاتی کەنەدا، ئۆکراینا، بەریتانیا و ئەفغانستان بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.