Erbil 31°C شەممە 19 ئەیلوول 20:13

سوپای پاسداران: ئەگەر هەناردەی نەوتی ئێران ڕابگیرێت هیچ نەوتێک لە کەنداوەوە دەرناچێت

100%

سوپای پاسدارانی ئێران، ئەگەر هەناردەی نەوتی ئێران ڕابگیرێت، تاران ڕێگە بە هیچ وڵاتێکی دیکەی ناوچەکە نادات نەوتەکەی هەناردە بکات.

عەزیز غەزەنفەری، جێگری فەرماندەی سیاسیی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند: ئەگەر نەوت لە ئێرانەوە هەناردە نەکرێت، ئەوا نەوتی هیچ وڵاتێکی دیکەش هەناردە ناکرێت.

فەرماندەکەی سوپای پاسداران جەختی کردەوە کە گەرووی هورمز لەژێر چاودێریی تەواوی هێزی دەریایی سوپای پاسداراندایە. ناوبراو پێشنیاری ئەوەی کرد کە ئێران دەبێت کۆنترۆڵی خۆی بەسەر ئەو ڕێڕەوە ئاوییەدا زیاتر بکات بۆ ئەوەی پێگەی بەرگری و بەهێزی خۆی لە ناوچەکەدا پتەوتر بکات.

غەزەنفەری هۆشداریی ئەوەشی دا کە ئاسایشی ناوچەکە و ئێران بەیەکەوە بەستراونەتەوە و ڕایگەیاند: ئەگەر ئێران نائارام بێت، ئەوا هیچ خاڵێکی دیکەی ناوچەکە ئارام نابێت، و ئەگەر خەڵکی ئێران لە نائارامیدا بژین، ئەوا خەڵکی دیکەی ناوچەکەش لە نائارامی بێبەری نابن.

ئەم لێدوانە توندانەی فەرماندەکەی سوپای پاسداران وەک پەیامێکی ڕاستەوخۆ بۆ وڵاتانی کەنداو و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبینرێت، کە تێیدا تاران هەوڵ دەدات کارتەکانی فشاری خۆی لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە بەکاربهێنێت بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ئەو سزایانە ببێتەوە کە ئابووریی وڵاتەکەیان خستووەتە ژێر گوشارەوە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.