Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 22:34

بەرهەمهێنانی غاز لە کۆرمۆر بە تەواوى تواناوە دەستى پێکردەوە

ماوەى 11 ساڵه‌ بەردەوام غازى بۆ هەرێمى کوردستان دابین کردووە
کۆرمۆر
کوردستان TV
100%

له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كۆمپانیاكانی دانەغاز و کریسنت پترۆڵیۆم رایانگه‌یاند، بەرهەمهێنان لە کۆرمۆر بەتەواوى تواناوە دەستى پێکردەوە.

له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌، لە لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت گرفته‌كان بەهۆى کێشەیەکى تەکنیکیەوە روویداوە، کارەکان لە وێستگەکە رۆژى سێشەممە دواى ماوەیەکى کورت دەستیان پێکرده‌وه‌ و ئێستا غاز بەتەواوى تواناى خۆیەوە بەرهەم دەهێندرێت و تیمە راهێنراوەکانیان لەسەر بەرپەرچدانەوەى خێرا کە لە مەیدانى پڕۆژەکە نیشتەجێن، توانیان دەستبەجێ وێستگەکە بێننەوە بارى ئاسایى دواى دڵنیابوون لە سەلامەتى گشت کارمەندەکان، توانرا زوو ئاگرەکە بکوژێندرێتەوە بێ ئەوەى هیچ زیانێکى گیانى لێ بکەوێتەوە و رێوشوێنى پێویست گیرایەبەر بۆ داخستنى وێستگەکە.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو وێستگەى غازى کۆرمۆر بۆ ماوەى 11 ساڵ بەردەوام غازى بۆ هەرێمى کوردستان دابین کردووە لەگەڵ تۆمارێکى ئاست بەرز لەڕووى سەلامەتییەوە، خۆشگوزەرانى و سەلامەتى کارمەندەکانیان و کۆمەڵگاکانى چواردەوریان لە هەموو شتێک بەلایانەوە گرنگترن و هەموو رێوشوێنێکى پێویست دەگرنە بەر بۆ دڵنیابوون لە بەڕێوەچوونى کارەکان بە سەلامەتى و بەشێوەیەکى پشت پێ بەستراو و بە بەرزترین ئاستەکانى بەردەوامى.  

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.