له شارۆچكه‌كانی چه‌شمه و سه‌فه‌ریهیسار له ئیزمیر، ١١٦ كۆچبه‌ر ده‌ستگیركران، كه به‌نیازبوون به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی بچنه ده‌ره‌وه‌ی توركیا.
تیمه‌كانی فه‌رمانده‌یی ئاسایشی كه‌نارده‌ریا له كه‌ناراوه‌كانی تۆپراكئادا و كارائادا-ی شارۆچكه‌ی چه‌شمه، به‌له‌مێكی لاستیكیان به‌دیكرد كه كۆچبه‌رانی نایاسایی هه‌ڵگرتبوو.
دوای راگرتنی به‌له‌مه‌كه ٨٧ كۆچبه‌ری نایاسایی ده‌ستگیركران كه پێكهاتبوون له ٤٣ سووری، ٣٤ فه‌ڵه‌ستینی، شه‌ش كوێتی، سێ سۆماڵی و سعوودییه‌ك.
هه‌روه‌ها تیمه‌كانی ئاسایشی كه‌نارده‌ریا له كه‌ناراوه‌كانی دۆغانبه‌ی بورنو له شارۆچكه‌ی سه‌فه‌ریهیسار، ٢٩ كۆچبه‌ریان له‌ناو به‌له‌مێكی لاستیكییدا ده‌ستگیركرد كه پێكهاتبوون له ٢٤ ئه‌فغانستانی و پێنج سووری.
دوای گواستنه‌وه‌یان بۆ وشكانی و ته‌واوبوونی كاره‌كانی ئاسایش، كۆچبه‌ره‌كان ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچی پارێزگای ئیزمیر كران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.