بەڕێزان خانەوادەی عەبدوڵڵا غەفار بێدوھی
بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی ناسراو و تێکۆشەر و پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلول و شۆڕشی گوڵان، خوالێخۆشبوو (عەبدوڵڵا غەفار بێدوھی) برای ھەردوو شەھید(شەعبان غەفار و عەلی غەفار بێدوھی)مان بیست.
بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە تێکۆشەر و کوردپەروەرەکەتان و تەواوی کەسوکار و ھەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەکەین و ھاوبەشی خەمتانین.
لەخوای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە ھەموو لایەک ببەخشێت.
اناللە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.