Erbil 8°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 17:43

حکومه‌ت خزمه‌تگوزاری پڕۆژه‌کانی نیشته‌جێبوون له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرێت

به‌هۆی وه‌رگرتنی پاره‌یه‌ له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانه‌وه‌
ثرؤذة
کوردستان TV
#8
100%

خزمه‌تگوزارى ناو پڕۆژه‌كانى نیشته‌جێبوون له‌ كه‌رتى تایبه‌ته‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ده‌ست كه‌رتى گشتى و بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیارى پێده‌ركردووه‌. به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێریش ده‌ڵێت: یەکێک لەو پڕۆژانه‌ى كارى له‌سه‌ر كراوه‌ نەهێشتنی ئەو بڕە پارەیە کە خاوەن پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون لە نیشته‌جێبووانى وەردەگرن، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربری به‌ دابینكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ پڕۆژه‌كانی شاری نیشته‌جێبوون كه‌ له‌ لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانه‌وه‌ مانگانه‌ پاره‌یان لێوه‌رده‌گیرا. سامان عارەب، بەڕێوەبەری دەستەی وەبەرهێنانی هەولێر بە كوردستان تیڤی راگەیاند: ئەنجوومەنی وەزیران واژووی لەسەر بڕیاری لادان یاخود نەهێشتنی پارەی خزمەتگوزاری ناو پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون کردووە. ڕاشیگه‌یاند لەئێستاوە دەستمان کردووە بە وەرگرتنەوەی بەرپرسیاریەتی بەڕێوەبردنی خزمەتگوزارییەکان، وه‌ك سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەندیدارەکان کاری لەسەر دەکەین دوا وادەش بۆ وەرگرتنەوەی خزمەتگوزاری سەرجەم پڕۆژەکان چوار مانگی دیکەیە واتا لە 1ى ئه‌یلولى ئه‌مساڵ خزمەتگوزاری سەرجەم پڕۆژەکان دەگەڕێتەوە دەستی حکومەت". پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون مانگانە بڕێک پارە لەو کەسانە وەردەگرن کە نیشتەجێی یەکەکانیانن. بڕی پارەکە لە نزیكه‌ى سی دۆلارەوە دەستپێدەکات و لە هەندێک شوێن دەگاتە زیاتر لە سێسه‌د دۆلار کە پارەی خزمەتگوزارییەکانی (ئاو، کارەبا، خاشاک و پاراستن) له‌خۆده‌گرێت

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.