Erbil 3°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 01:53

ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمبی ده‌ستکرد له‌ ئیستانبوڵ

زیانی به‌ دوو‌ باڵه‌خانه‌ گه‌یاندووه‌
کوردستان TV
100%

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمبی ده‌ستكرد كه‌ بۆ دوو ناونیشانی سه‌ربه‌ ناوچه‌ی بێیئۆغڵو سنووری شاری ئیستانبوڵ داندرابوو، زیانی به‌ دوو‌ باڵه‌خانه‌ گه‌یاند.

به‌پێی زانیارییه‌كان دوو كه‌سی نه‌ناسراو، بۆمبی ده‌ستكردیان له‌ ده‌روازه‌ی دوو باڵه‌خانه‌ دانا له‌ ناوچه‌ی بێیئۆغڵو، له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبه‌كانیشدا، زیان به‌ باڵه‌خانه‌كان گه‌یشت.

دوای رووداوه‌كه‌ش تیمه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان گه‌یشتنه‌ شوێنی رووداوه‌كان، پشتێنه‌ی ئه‌منییان دروستكرد‌ و ده‌ستیان به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ كرد.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.