Erbil 7°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 20:59

له‌ هه‌ولێر گرانی نرخی غاز کۆنتڕۆڵکرا

ڕێگه‌ به‌ هاورده‌كردنی درا
غاز
کوردستان TV
#8
100%

هەفتەیەکە نرخی غاز لە بازاڕەکانی شاری هەولێر دوو هەزار دینار بۆ هەر بتڵێک گران بووە، بەڕێوەبەری دابەشکردنی غازی هەولێر ده‌ڵێت گرانبوونەکە تەنیا لە بازاڕە و ئێمە لێی بەرپرسیار نین" نەشیشاردەوە کەمبوونەوەی ڕێژەی غازی حکومیش بەهۆی دەستاودەستکردنی کۆمپانیای گواستنەوەی غازەوە بووە، به‌ڵام ئه‌مڕۆ نرخی غاز ئاسایی بووەتەوە. هەفتەی ڕابردوو نرخی بتڵێک غاز لە هه‌شت هەزار دینارەوە بەرز بووەوە تاوەکو دوازده‌ هەزار دینار گران بوو، بەڵام ئێستا نرخەکان ئاسایی بووەتەوە و بتڵێک غازی ئۆتۆمبێلەکانی حکومەت بە حه‌وت هەزار و پێنجسه‌د دینار و لە بازاڕەکانیش بە هه‌شت هەزار دینار دەفرۆشرێت. بەختیار عەبدوڵا، بەڕێوەبەری دابەشکردنی غازی هەولێر به‌ كوردستان تیڤی ڕاگەیاند ڕۆژانه‌ بڕی بیست هەزار و هه‌شتسه‌د تۆن غازمان بۆ دێت کە بەشی پێویستی هەولێرە و کێشەمان نییە، گرانكردنه‌كه‌‌ بازاڕی ئازاده‌ و په‌یوه‌ندی به‌ ئێمه‌وه‌ نه‌بووه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌شمان چاره‌سه‌ر كرد پارێزگاری هه‌ولێر ڕێگه‌ی به‌ بازرگانان دا به‌ هاورده‌كردنی غاز بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌و مه‌رجه‌ی به‌ هه‌مان نرخ بیفرۆشن،
بەختیار عەبدوڵا، ڕاشیگەیاند: ئێستا بازرگانان غاز له‌ شاری كه‌ركووك و موسڵ و شاره‌كانی دیكه‌ی عێڕاق هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن بۆیه‌ كێشه‌ی گرانبوونی نرخی غاز كۆنتڕۆڵ كرا.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.