Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 15:45

پارێزگاری هه‌ولێر سه‌ردانی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی شاری هه‌ولێر (زاهیرعه‌بدوڵا)ی کرد

ئاماده‌یی هه‌موو پشتیوانی و هاوكارییه‌كیان نیشاندا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی
کوردستان TV
100%

د.فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر هاوڕێ له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌حمه‌د كانی به‌رپرسی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری شاری هه‌ولێر سه‌ردانی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی دراما و شانۆ (زاهیرعه‌بدوڵا)یان كرد.

له‌سه‌ردانه‌كه‌یاندا وێڕای ئه‌وه‌ی له‌ ڕه‌وشی ته‌ندروستی هونه‌رمه‌ند (زاهیر عه‌بدوڵا)یان پرسی و هیوای ته‌ندروستیه‌كی باش و زوو چاكبوونه‌وه‌یان بۆ خواست،  ئاماده‌یی هه‌موو پشتیوانی و هاوكارییه‌كیان نیشاندا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی.

جێگه‌ی باسه‌ چه‌ند ڕۆژێكه‌ هه‌نه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی بواری دراما و شانۆی شاری هه‌ولێر (زاهیر عه‌بدوڵا) له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كراوه‌، به‌پێی وته‌ی سه‌رچاوه‌ پزیشكیه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری شاری هه‌ولێریش نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی به‌سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامدراوه‌ و ئێستاش باری ته‌ندروستی جێگیره‌.

كوردستان تیڤی/ كامران

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.