Erbil 24°C دووشەممە 23 ئەیلوول 01:37

زیاتر لە 16 تۆن دۆشاوی تەماتە گەڕێندرایەوە وڵاتی ئێران

لە پشكنینی فیزیایی تاقیگەدا دەرنەچوو
کوردستان TV
100%


پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە بەهۆی دەرنەچوونی لە تاقیگە، زیاتر لە 16 تۆن، دۆشاوی تەماتە لە سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران گەڕێندرایەوە وڵاتی ئێران و ڕێگری لێکرا ڕەوانەی هەرێمی کوردستان بکرێت.

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ڕایگەیاند: ئەمڕۆ 2020/1/14 هه‌ڵساین به‌ گەڕانەوەی یەک بار لە دۆشاوی تەماتە بە بڕی 16 تۆن و 220 کیلۆگرام، لە لایەن بنکەی کۆنتڕۆڵی جۆری حاجی ئۆمەران و هۆبەی نمونەی خۆراک پشکنینی بۆی ئەنجام درا، بەڵام لە پشكنینی فیزیایی تاقیگەدا دەرنەچوو، بۆیە بە مەبەستی سەلامەتی تەندروستی هاووڵاتییان لەلایەن لێژنەی هاوبەشی کۆمەڵگا دۆشاوی تەماتەکە گەڕێندرایەوە بۆ وڵاتی ئێران.

 

1

 

1

 

 

كه‌ریم سمكۆ

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.