کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی نێودەوڵەتی ئۆکرانیا رایگەیاند؛ دوای رووداوی خستنەخوارەوە فڕۆکە ئۆکرانییەکە لەلایەن ئێرانەوە، چیتر بە ئاسمانی ئەو وڵاتەدا نافڕن، هێڵی فڕۆکەوانی ئێرانیش تا کاتێکی نادیار سەرجەم گەشتەکانی بۆ وڵاتانی ئەوروپا راگرت.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی نێوده‌وڵه‌تی ئۆكرانیا باسی له‌وه‌كردووه، كه له‌دوای رووداوی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه ئۆكرانییه‌كه، ئاڕاسته‌ی گه‌شته‌كانیان گۆڕیوه و چیتر ئاسمانی ئێران به‌كارناهێنن.
هێڵی ئاسمانی ئۆكرانیا روونیشیكرده‌وه كه فڕۆكه تێكشكاوه‌كه‌یان پێش فڕینی له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی خومه‌ینی تاران هیچ ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كی پێنه‌دراوه سه‌باره‌ت به بوونی هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر فڕۆكه‌كه.
ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه دوای دانپێدانانی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران دێت به‌وه‌ی فڕۆكه ئۆكرانیه‌كه به "هه‌ڵه" موشه‌كی ئاڕاستهكراوه و خراوه‌ته‌خواره‌وه، و به هۆیه‌وه 176 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
لەلایەکی دیکەوە هێڵی ئاسمانی ئێران بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ وڵاتانی ئەوروپا تا کاتێکی نادیار، بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی روون بکەنەوە.
ئەوە لەکاتێکدایە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ تەلەڤیزیۆنی فەرمی ئێران لە بەیاننامەیەکی سەربازیی گواستەوە و رایگەیاند، ئێران بە بێ مەبەست، بەهۆی هەڵەیەکی مرۆییەوە ئەو فڕۆکە ئۆکراینییەی رۆژی چوارشەممەی رابردووی خستووەتە خوارەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.