Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 15:21

له‌ ھه‌ولێر پێنجه‌مین خوولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ تیرۆر ساز ده‌کرێت

لێژنه‌یه‌كی پسپۆڕ له‌ بواری فیلمسازی و لێژنه‌ی دادوه‌ری خه‌ڵات ده‌به‌خشرێته‌ به‌شداربووان
کوردستان TV
100%

فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ تیرۆر بۆ فیلمی كوردی، دوای به‌ڕێوه‌چوونی 4 خوولی یه‌ك له‌ دوای یه‌ك له‌ ساڵانی ڕابردوودا، بڕیاره‌ له‌ 1ـی شوبات پێنجه‌مین خوولی ئه‌و فێستیڤاڵه‌ به‌ ھه‌ماھه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌مای ھه‌ولێر سازبكرێت.

ئه‌و فێستیڤاڵه‌ ساڵانه‌ به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ میوانانی شاره‌كانی كوردستان و خوارووی عێراق و به‌شێك له‌ وڵاتانی جیھان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئامانجیش له‌ سازدانی فێستیڤاڵه‌كه‌ گه‌یاندنی په‌یامی ئاشتیه‌ و سڕینه‌وه‌ی وشه‌ی تیرۆره‌ له‌ ھه‌رێمی كورستان وه‌ك ناوچه‌یه‌كی ھاوپه‌یمان له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیھان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر.

(پشتیوان عه‌بدوڵا) ڕێكخه‌ری فێستیڤاڵه‌كه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت: په‌یامی ئێمه‌ی ھونه‌رمه‌ند و فیلمساز داكۆكیی كردنه‌ له‌و كه‌شه‌ سه‌قامگیرییه‌ی كه‌ له‌ ھه‌رێمی كوردستان به‌دی ده‌كرێت و ھاوشان له‌گه‌ڵ وڵاته‌ ھاوپه‌یمانه‌كانی كورد ساڵانه‌ ئه‌و فێستیڤاڵه‌ ساز ده‌كه‌ین، كه‌ سه‌رجه‌م فیلمه‌ به‌شداربووه‌كانی ئه‌و فێستیڤاڵه‌ باس له‌ نه‌ھامه‌تی و ڕووی ناشیرینی تیرۆر ده‌كه‌ن، كه‌ ئێستا ڕووبه‌ڕووی به‌شێك له‌ وڵاتان بووه‌ته‌وه‌، ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت له‌ ڕێگه‌ی فیلمه‌كانه‌وه‌ ئاڵای ئاشتی ھه‌ڵكه‌ین و به‌ جیھان بڵێین ئێمه‌ش وه‌ك گه‌لانی دنیا تامه‌زرۆیی ئه‌و سه‌قامگیرییه‌ین، كه‌ له‌ ھه‌رێمی كوردستان ھاتووه‌ته‌ ئاراوه‌و به‌ فیلمیش به‌ره‌نگاری تیرۆر ده‌بینه‌وه‌.

Ktv

گوتیشی: فێستیڤاڵه‌كه‌ 4 ڕۆژ له‌ پایته‌ختی كوردستان به‌ ئاماده‌بوونی میوانانی بیانی و عه‌ره‌ب و شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان و پارچه‌كانی وه‌ك ڕۆژھه‌ڵات و ڕۆژئاوا و باكوور و باشوور به‌رده‌وامی ده‌بێت، پاشان له‌ ڕێگه‌ی لێژنه‌یه‌كی پسپۆڕ له‌ بواری فیلمسازی و لێژنه‌ی دادوه‌ری خه‌ڵات ده‌به‌خشرێته‌ به‌شداربووان، ھاوكات ڕێز له‌ توانا و به‌خششی ئه‌و ھونه‌رمه‌ندانه‌ش ده‌گیرێت، كه‌ ساڵانێكی زۆری ته‌مه‌نیان به‌ ھونه‌ری فیلمسازی به‌خشیووه‌ و ئێمه‌ش له‌ چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی ئه‌و فێستیڤاڵه‌ ھونه‌رییه‌ ڕێزیان لێده‌گرین..                                                         

ئا/ شفان شێرزاد
كوردستان تیڤی/ كامران
سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.