Erbil 14°C شەممە 23 تشرینی دووەم 19:58

نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆک له‌گه‌ڵ فراکسیۆنه‌کانی پارتی له‌ هه‌ردوو په‌رله‌مانی عێراق و هه‌رێمی کوردستان کۆده‌بێته‌وه‌

دوا پێشهاته‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان تاوتوێكرا
کوردستان TV
100%

سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی پێنج شەممە 9/1/2020 لەنوسینگەی به‌ڕێز جێگری سەرۆكی پارتی بەئامادەبوونی بەڕێزان مه‌حموود محه‌مه‌د ئەندامی مەكتەبی سیاسی، دڵشاد شه‌هاب ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی و تەها بەرواری بەڕێوەبەری نووسینگەی جێگری سەرۆكی پارتی، كۆبوونەوەیەك لەگەڵ فراكسیۆنه‌كانی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەچوو.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌ره‌تا هه‌ڤاڵ تەها بەرواری سڵاو و ڕێز  و سوپاس و پێزانینی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی بەئامادەبوان گەیاند و تیشكی خستە سەر پێویستیی ئەنجامدانی كۆبونەوەی هاوشێوه‌. دواتر به‌ڕێز مه‌حموود محه‌مه‌د له‌ وته‌یه‌كیدا بۆ ئاماده‌بووان، تیشكی خسته‌ سه‌ر دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و به‌تایبه‌تی دوا پێشهاته‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و له‌مباره‌یه‌وه‌ سیاسه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستانی به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشهاتانه‌ بۆ ئاماده‌بووان خسته‌ ڕوو و یه‌ك هه‌ڵوێستی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كانی دووپات كرده‌وه‌ له‌پێناو به‌رژوه‌ندییه‌ باڵاكانی گه‌ل و وڵات.

دواتر به‌رێز دڵشاد شه‌هاب باسی له‌ كاریگه‌ری و گرنگیی كۆبوونه‌وه‌ ده‌ورییه‌كانی نێوان هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كانی هه‌رێم و په‌رله‌مان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان كرد كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ئێستا فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان له‌ به‌غدا به‌ یه‌ك هه‌ڵوێست و به‌ یه‌كده‌نگی به‌رامبه‌ر هه‌ر پێشهاتێك كار ده‌كه‌ن و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان زیاتر به‌هێز ده‌كه‌ن.

هه‌رله‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خاتوو ڤیان سه‌بری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق باسی له‌ دوا پێشهاته‌كانی كاری په‌رله‌مانی له‌ به‌غدا و به‌یه‌كه‌وه‌ كاركردنی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان بۆ پاراستنی به‌رژوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌نگاوی داهاتوویان له‌ كاری په‌رله‌مانیدا و ڕێگریكردن له‌ بڕیاردانی تاكلایه‌نانه‌ له‌ په‌رله‌مانی عێراق، كرد.

تاوتوێ كردنی پێشهاته‌كانی ئه‌م دواییه‌ی عێراق و هه‌ڵوێسته‌ سیاسی و به‌رپرسارانه‌ و هاوسه‌نگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ریان، ململانێی وڵاتان له‌ عێراق و پێشێلكردنی سه‌روه‌رییه‌كه‌ی، به‌هێزكردنی كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ پارته‌ سیاسییه‌كان به‌ ئامراز و پرنسیپی نوێ، بەهێزتركردنی گیانی پێكەوە كاركردن و بایەخ دان بەو پرۆژە یاساو بڕیارانەی پەیوەندییان بە خزمەت و بەرژەوەندیی گشتی گەل و وڵاتەوە هەیە و خستنه‌ڕووی چه‌ند بیر و بۆچوونێك له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانی ئاماده‌بووه‌وه‌، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.