وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت ، له‌وه‌رزى زستانیشدا كاركردن بۆ ته‌واو كردنى پرۆژه‌ى شه‌قامی 150 مه‌تری هه‌ولێر به‌رده‌واممه
راشیده‌گه‌یه‌نن ، له‌ئێستادا کارکردن لە شەقامی 150 مەتریی هەولێر بەردەوامە، پرۆژه‌ی شه‌قامی 150 مه‌تریی هه‌ولێر به پێنج قۆناغ جێبه‌جێ ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزاری هه‌رێم ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه قۆناغی یه‌كه‌م 14 كیلۆمه‌تری ته‌واو ده‌كرێت، كه رێگەی به‌حركه به رێگەی كۆیه دەگەیەنێت.
پرۆژه‌ی شه‌قامی 150 مه‌تری له هه‌ولێر، یه‌كێكه له ستراتیژیترین پرۆژه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، درێژی شه‌قامه‌كه 70 كیلۆمه‌تره و هه‌ر ئاراسته‌یه‌كی نزیكه‌ی 20 مه‌تر پانه و پێنج ئۆتۆمبێل دەتوانن به‌ته‌نیشت یه‌كه‌وه له‌سه‌ری رێبکەن، بۆ هه‌ر سایدێكیش شاڕێیه‌كی خزمه‌تگوزاری له ته‌نیشتیدا دروست ده‌كرێت.
پرۆژه‌كه به پێنج قۆناخ جێبه‌جێ ده‌كرێت، له قۆناغی یه‌كه‌میدا 14 كیلۆمه‌تری ته‌واو ده‌كرێت، كه به‌حركه به رێگای كۆیه دەگەیەنێت.
شه‌قامی 150 مه‌تری ده‌بێته شه‌شه‌مین و دواهه‌مین شاڕێی بازنه‌یی به‌ده‌وری هه‌ولێر، شه‌قامكی خێرایه و ناحیه‌كانی بنه‌سڵاوه، كه‌سنه‌زان، داره‌توو، به‌حركه، مه‌لاهۆمه‌ر و رێگای گوێر و قۆریتان و سه‌ركارێز به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و، به‌پێی خێرایی شه‌قامه‌كه‌ش دووری ئه‌مسه‌ر بۆ ئه‌وسه‌ری شار ته‌نها چه‌ند خوله‌كێكی كه‌می پێده‌چێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.