Erbil 24°C دووشەممە 23 ئەیلوول 01:27

وه‌زاره‌تى شاره‌وانى: درێژی پردی دەلال بەهۆی نۆژەنکردنەوەی زیادی کرد

پردی دەلال، پردێکی دێرن و بەناوبانگە بووەتە ڕەمزێکی شاری زاخۆ بە تایبەتی و هەرێم بە گشتی
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزاری هه‌رێم بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ درێژی پردی ده‌لال به‌هۆی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى زیادی كرد.

پردی دەلال، پردێکی دێرن و بەناوبانگە، وێڕای جوانییەکەی، بەهۆی لایەنە مێژووییەکەی بووەتە ڕەمزێکی شاری زاخۆ بە تایبەتی و هەرێمی کوردستان بە گشتی، بۆیە ساڵانە و بەردەوام گەشتیاران لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوەی کوردستان سەردانی ئەو پردە دەکەن و کاتێکی خۆشی لێ بەسەر دەبەن و وێنەی یادگاری لەسەر پردەکە و لە تەنیشتی دەچرکێنن.

راشیده‌گه‌یه‌نن ، پردی دەلال دەكەوێتە ناو شاری زاخۆ كە 50كم لە دهۆك دوورە و لەسەر رووباری خابوور بۆ بەیەكەوە بەستنی هەردوو بەشی زاخۆ دروستكراوە، 114م درێژە و 4م 70سم بەرین و 16م بەرزە، بەردی قەبارە گەورە لە دروستكردنی بەكارهاتوون، شێوەی ئەندازیاری پێشكەوتووی پێوە دیارە و لە نزیك پردەكەش چەند گازینۆ و شوێنی پشوودانی گەشتیاران دروستكراوە.

ماوەیەک پێش ئێستا پردەکە نۆژەنکرایەوە بەشێوەیەک کە تایبەتمەندییە مێژوویی و شوێنەوارییەکەی لەدەست نەدات، وێڕای ئەوەی تا ئێستا دەگوترا درێژی پردەکە 114مەترە، بەڵام محەمەد ئەحمەد بەڕێوەبەری شوێنەواری زاخۆ دەڵێ لەکاتی نۆژەنکردنەوە و هەڵکەندنی هەندێ شوێنی پردەکە، دەرکەوت کە درێژییەکەی زیاترە و ئێستا نزیکەی ۱٤۰ مەتر دەبێت.

لە ئێستادا شارەوانیی زاخۆ دەیەوێت بایەخێکی دیکه بەو ناوچەیە بدات بە کردنەوەی شوێنی گەشتیاریی بۆ ئەوەی سەرنجی گەشتیاران ڕابکێشرێت، چونکە ناوچەکە ناوچەیەکی سەرنجڕاکێشە و بایەخێکی زۆری گەشتیاریی هەیە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە کارنامەی خۆیدا بایەخێکی زۆر بە گەشتوگوزار و شوێنەوار دەدات.

1


شوان عه‌زیز

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.