Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 14:05

نووسینگه‌ی جێگری سەرۆکی پارتی پێشوازی لە بەرپرس  و ئەندامانی مەکتەبی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پارتی دەکات

دوا گۆڕانکاریە سیاسی و ئەمنیەکانی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێكرد
کوردستان TV
100%

 
ئەمڕۆ چوارشەممە 8/1/2020 نووسینگەی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە بەرپرس  و ئەندامانی مەکتەبی پەیوەندیەکانی دەرەوەی  پارتی کرد.

سەرەتا بەڕێز تەها بەرواری بەڕێوەبەری نووسینگەی جێگری سەرۆک، بە ناوی ڕێزدار نێچیرفان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی و نووسینگەوە بە گەرمی بەخێرهاتنی بەڕێزانی مەکتەبی پەیوەندیەکانی دەرەوەی  پارتی کرد و سڵاو و ڕێزی جێگری سەرۆکی پێ ڕاگەیاندن و سوپاسی ڕۆڵ و کار و چالاکییە بەردەوامەکانی مەکنەبی پەیوەندیەکانی دەرەوەی کرد بۆ گەیاندن و سەرخستنی بەرنامە و نەهجی پەیوەندی و دبلۆماسیەتی دەرەوەی  پارتی و خزمەتکردنی پرسە نیشتمانی و نەتەوەییەکان. و پشتیوانی و پشتگیری نووسینگەی جێگری سەرۆکی بۆسەرخستنی بەرنامەو کارووچالاکیەکانیان دوپاتکردەوە .

لە تەوەرێکی دیکەدا تیشکی خستە سەر دوا گۆڕانکاریە سیاسی و ئەمنیەکانی عێراق و ناوچەکە و کاریگەرییان لەسەر هەرێمی کوردستان بە تایبەتی هێرشەکانی شەوی رابردووی ئێران بۆ سەر بنکە سەربازیەکانی سوپای ئەمەریکا لە عێراق و ئاڵۆزبوونی باروودۆخەکان .

تیشكیشی خستە سەر یەگرتوویی و یەکڕیزی هەڵوێستەکانی کوتلە کوردیەکان لە پەڕلەمانی عێراق، هەروەها  هەوڵەکانی ڕێزدار سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەرسێ سەرۆکایەتیەکەی هەرێمی کوردستان‌و هێز و لایەنە سیاسیەکان  ی هەرێمی کوردستان بۆ بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی باروودۆخەکە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر پێشهاتێک سەبارەت بە ئاڵۆزتر بوونی باروودۆخی ناوچەکە.

بەڕێز ووشیار سێوەیلی بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پارتی ، خۆشحاڵیی خۆی و هەڤاڵانی دەربڕی بۆ ئەو پیشوازی و دیدارە و سوپاسگوزاری پێشکەش بە ڕێزدار جێگری سەرۆک و نووسینگەکەی کرد .

بەڕێزی باسی لە کار و چالاکیەکانی مەکتەبی پەیوەندیەکانی دەرەوە کرد، لەگەڵ میکانیزمەکانی زیاتر بەهێزکردنی ئۆرگانەکانی حیزب و کاری پارتایەتی و هاوکاریکردن لە سەرخستنی پرۆسەی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستاندا کە لە سەرۆکایەتی هەرێم و ئەنجوومەنی وەزیران و پەرلەمان و دامودەزگا فەرمیەکاندا خۆی دەبینێتەوە.

هەروەها ئاماژەی بە باروودۆخی ئاڵۆزی عێراق و ناوچەکەدا لەگەڵ خراپتربوونی باروودۆخی ناوچەکە بە گشتی .

لە دانیشتنەکەدا  جەخت لەسەر ئەو جۆرە دیدارانە کرایەوە لە نێوان نووسینگەی جێگری سەرۆک و ئۆرگانەکانی پارتیدا بە مەبەستی گۆڕینەوەی بیر و ڕا و هەماهەنگیی زیاترو دەرگای گفتوگۆی هەفاڵانەش کرایەوە و بیروڕا ئاڵووگۆڕکرا.

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.