ھێرشەكانی ئێران بۆ سەر بنكە سەربازییەكانی ئەمەریكا لە عێراق نرخی نەوت و زێڕی زیاتر بەرزكردەوە.
بەگوێرەی ئاژانسەكانی هه‌واڵ، بەھۆی ھێرشەكانی ئێران بۆ سەر بنكە سەربازییەكانی عه‌ین ئه‌سه‌د لە عێراق، دەستبەجێ نرخی زێڕ و نەوت بەرزبوونەوەی بەرچاوی تۆماركرد بەجۆرێك نەوتی خاوی برێنت به رێژه‌ی سه‌دا چوار به‌رزبۆوه و هه‌ر به‌رمیلێكی به حه‌فتا دۆلار و پێنج سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت و هه‌روه‌ها نه‌وتی تێكساس چوار دۆلار زیادی كرد كە بەتێكڕا ده‌كاته سه‌دا شه‌ش و ھەر بەرمیلێك گەیشتە شه‌ست و شه‌ش دۆلار.
نرخی زێڕیش بەرێژەی سه‌دا دوو بەرزبووەوە و ھەر ئۆنسیك گه‌یشته ھەزار و شه‌شسه‌د دۆلاری و ئەوەش بەرزترین ئاستە كه تۆماری بكات، لە ساڵی دووهه‌زار و سێزده‌وه تاوەكو ئێستا.
ئەو بەرزبوونەوەیەش ھاوكاتە لەگەڵ ھەوڵی وەبەرھێنەران بۆ كڕینی و یەدەگكردنی ئەو كاڵایە زەردە.
شارەزایانی ئابووریش دەڵێن، مەترسییەكان لە نەبوونی دڵنیایی و زیادبوونی ناكۆكییەكانی نێوان ئەمەریكا و ئێران دەبێتە ھۆكار كە نرخی زێڕ بەرزبوونەوەی زیاتریش تۆماربكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.