ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 6/1/2020 له مه‌راسیمێكی شایسته‌دا له باره‌گای ده‌زگای باڵای ئه‌یلول، به ئاماده‌بوونی كاكه‌مین نه‌جار، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی هه‌ولێری پارتی دیموكراتی كوردستان و هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا به‌رپرسی لقی 24ی سه‌فین و فه‌رمانده و پۆلێك له پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلول و به‌رپرسانی حكومی و حیزبی، یادی (20)همین ساڵۆگه‌ری دامه‌زراندنی ده‌زگای باڵای ئه‌یلول به‌رز ڕاگیرا.
هه‌ر له مه‌راسیمه‌كه‌دا، كاكه‌مین نه‌جاڕ وتارێكی پێشكه‌ش كرد و ڕایگه‌یاند: ده‌زگای باڵای ئه‌یلول ده‌زگایه‌كی گرنگه و ده‌بێ ڕۆڵی كاریگه‌ری خۆیان ببین له خزمه‌تكردنی پێشمه‌رگه‌كانی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلول.
گوتیشی: ده‌سكه‌وته‌كانی ئه‌مڕۆ به‌رهه‌می ئه‌و تێكۆشه‌رانه‌یه كه گیانی خۆیان له پێناو كوردستان به‌خشی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: پێویسته ڕێز له خه‌بات و ماندووبوونی ئه‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانانه‌ی ئه‌یلول بگرین كه له ژیاندا ماون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.