سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای ئەنبار بڵاویكردەوە كە نزیكەی 1000 سەربازی ئەمریكی گەیشتنە بنكەی عەین ئەسەدی ئاسمانی كە دەكەوێتە رۆژئاوای پارێزگاكە .
بەپێی سەرچاوەكە ئەو 1000 سەربازە ئەمریكییە كە گەیشتوونەتە بنكەی عەین ئەسەدی ئاسمانی لە ناحیەی بەغدادی سەر بە قەزای هیت رۆژئاوای شارەكە , لە وڵاتی كوێتەوە بە فرۆكەكانی ئەمریكا گوازراونەتەوە .
بەهۆی ئەو پێشهاتە دواییانەی سەرگۆرەپانی سیاسی و گرژی و ئالۆزییەكان و بە ئامانج گرتنی ژمارەیەك لە سەركردەكانی حشدی شەعبی ، فرۆكەكانی ئەمریكا جموجۆڵەكانیان رووی لە زیادبوون كردووە . تا ئێستاش ئاشكرا نییە كە ئەو ژمارە سەربازە نێردراوە بۆ چ ئامانجێكە.
سوهێل تاهیر ...... كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.