نرخی زێڕ له بازاڕه‌كانی جیهان بۆ به‌رزترین ئاستی له ماوه‌ی چوار مانگی ڕابردوو هه‌ڵكشا سه‌ره‌تایه‌كی به‌هێزی له‌ساڵی نوێ بۆ نرخه‌كه‌ی ده‌ست پێكردووه
هه‌فته‌ی ڕابردووش به‌هۆی دابه‌زینی به‌های دۆلار‌و بۆردومانكردنی بنكه‌كانی حزبوڵڵا له عێراق و سوریا نرخی زێر بۆ به‌رزترین ئاستی له‌ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوو به‌رز ببۆوه .
ئه‌مڕۆ شه‌ممه له بازاڕه‌كانی جیهان نرخی هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك زێڕ به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا یه‌ك پۆینت دوو هه‌ڵكشاو به هه‌زارو پێنجسه‌دو و په‌نجا و دوو دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا. چاودێرانی بواری ئابووری هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌رێننه‌وه بۆ ناكۆكیه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران و كرژییهكان له نێوان ووڵاتاندا ..
له‌كاتی زیادبوونی ئاڵۆزییه‌كان وه‌به‌رهێنه‌ران زیاتر ڕوو له كڕینی زێڕ ده‌كه‌ن وه‌ك كانزایه‌ك كه زیاتر جێگای متمانه‌یه بۆ سه‌رمایه‌كانیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.