Erbil 3°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 01:40

تورکیا نیگه‌رانى خۆی له‌ باره‌ی کوژرانی قاسم سوله‌یمانی راگه‌یاند

توركیا: عێراق نه‌كرێته‌ گۆڕه‌پانی ئاڵۆزی و ململانێی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران
ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس و قاسم سوله‌یمانی
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، نیگه‌رانى وڵاته‌كه‌ی له‌ باره‌ی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به‌ سوپای پاسدارانی راگه‌یاندو داوایكرد، عێراق نه‌كرێته‌ گۆڕه‌پانی ئاڵۆزی و ململانێی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌م ململانێیه‌ ره‌وشی ناوچه‌كه‌ ئاڵۆزتر ده‌كات و هۆشداریش له‌وه‌ دا، كه‌ ئه‌گه‌ر عێراق ببێته‌ گۆڕه‌پانی ململانێكان، زیانێكی زۆر به‌ ئاشتی و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌وێت.

تێزانین به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له‌ هێرشێكی موشه‌كی فرۆكه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر دوو ئۆتۆمبێل له‌ نزیك فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، هه‌ریه‌ك له‌ قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی گشتی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و نۆ كه‌سی دیكه‌ كوژران.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.