ئه‌نجومه‌نی كۆمكاری عه‌ره‌بی له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی توركیا بۆ ناردنی هێز لیبیا هاته‌ده‌نگ و رایگه‌یاند، ناردنی هێز ململانێكانی ئێستای لیبیا زیاتر ده‌كات.
ئه‌نجومه‌نی كۆمكاری عه‌ره‌بی لەبارەی بڕیارەکەی پەرلەمانی تورکیا رایگه‌یاند، ئه‌و بڕیاری په‌رله‌مان پێچه‌وانه‌ی بڕیاره‌كه‌ی ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوی كۆمكاری عه‌ره‌بیه، كه هۆشداریداو ناردنی هێزی ره‌تكرده‌وه و داوایكرد، ڕێگه به‌ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی نه‌درێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، "ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌ره‌كی بۆ لیبیا ده‌بێته كارئاسانی بۆ گواستنه‌وه‌ی تیرۆرستان و هێزه چه‌كداره‌كان بۆ لیبیا، به‌مه‌ش به‌رده‌وامی به‌حاڵه‌تی نه‌بونی سه‌قامگیری و كردنه‌وی ده‌رگای سه‌ربازی ده‌درێت و ده‌بێته مه‌ترسیه‌كیش بۆ وڵاتانی چوارده‌وری لیبیا".
ئه‌نجومه‌نی كۆمكاری عه‌ره‌بی نیگه‌رانی خۆشیی له بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی توركیا ده‌ربڕیوە و جه‌ختیشیكرده‌وه، پشتیوانی له‌پڕۆسه‌ی سیاسی له‌ماوه‌ی جێبه‌جێكردنی رێكکه‌وتن بۆ مه‌رجه‌عی باڵای لیبیا ده‌كه‌نه‌وه.
هۆشداریشده‌دات له‌وه‌ی، هه‌نگاوێكی مه‌ترسیداره و پێچه‌وانه‌ی ده‌قی رێكکه‌وتنی سیاسی لیبیا‌و بڕیاره نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه.
پەرلەمانی تورکیا ئەمڕۆ بۆ تاوتوێکردنی ناردنی هێزی سەربازی وڵاتەکە بۆ لیبیا کۆبوەوەو لە کۆبونەوەکە بڕیاری ناردنی هێز بە دەنگی 325 پەرلەمانتار پەسەندکرا، هاوکات 184 پەرلەمانتاری دیکەش دژی بڕیارەکەی دەنگیاندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.