میدیاكانى توركیا بڵاویانكرده‌وه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌نجامدا.
له‌میانی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، ئه‌ردۆغان و تره‌مپ تاوتوێی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه، له سه‌روویانه‌وه دوایین دۆخی لیبیا و سووریایان كرد.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، نیگەرانى و خەمى خۆى بۆ هێرشەكانى سەر هێزە ئەمنییەكانى ئەمریكا لە عێراق دووپاتكردەوە، هەروەها خۆشحاڵى خۆى بۆ كۆتاییهاتنى خۆپیشاندانەكانى بەردەم باڵیۆزخانەى ئەمریكا لە بەغدا راگەیاند.
له لایه‌كى تره‌وه ئەمڕۆ پێنجشەممە ، پەرلەمانی تورکیا بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی یاداشتنامەی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیاى تایبەت بە ناردنی هێزی سەربازی بۆ وڵاتی لیبیا پەسەند کرد.
لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی تورکیادا 325 پەرلەمانتار دەنگیان بە بەڵێ دا و 184 پەرلەمانتاریش ناردنی هێزی تورکیایان بۆ لیبیا ڕەتکردەوە.
یاداشتەکە لە ماوەی ڕابردوودا لەلایەن سەرۆکایەتی تورکیاوە بۆ پەرلەمانی وڵاتەکە نێردراوه و لە بەشێکیدا هاتووە" ئەو هۆکارەی وا دەکات حکومەتی تورکیا هێز بۆ لیبیا بنێرێت بۆ پاراستنی بەرژەوەندی نیشتیمانی و گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست دژی هەر مەترسیەکی ئەمنی یه، کە گروپە چەکدارە نایاساییەکان لە لیبیا دروستی دەکەن".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.