Erbil 3°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 04:39

تورکیا حه‌وت که‌س ده‌ستگیر ده‌کات که‌ چواریان فڕۆکه‌وانن

له‌ میانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان سه‌باره‌ت به‌ راكردنی كارلۆس غه‌سن
کوردستان TV
100%

ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ رایانگه‌یاند كه‌ له‌ میانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا سه‌باره‌ت به‌ راكردنی كارلۆس غه‌سن، سه‌رۆكی پێشوووی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی كۆمپانیای نیسان مۆتۆرز،حه‌وت كه‌سیان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ چواریان فڕۆكه‌وانن.

ده‌زگا راگه‌یاندنه‌ خۆجێییه‌كانی توركیا ده‌ڵێن: كارلۆس خه‌سن له‌ ژاپۆنه‌وه‌ رایكردووه‌و له‌ رێگای توركیاوه‌ گه‌یشتۆته‌ لوبنان، بۆیه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ئه‌م حه‌وت كه‌سه‌یان ده‌ستگیركردووه‌، كه‌ له‌ نێو ده‌ستگیركراوه‌كانیشدا چوار فڕۆكه‌وانی تێدایه‌.

كارلۆس غه‌سن چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر توانی له‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاتدارانی ژاپۆن رابكات و له‌رێگای توركیاوه‌ گه‌یشته‌وه‌ لوبنان.

 كارلۆس غه‌سن، سه‌رۆكی پێشوووی ئه‌نجومه‌نی كارگێری كۆمپانیای نیسان مۆتۆرز له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدرانی ژاپۆنه‌وه‌ به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی دارایی تۆمه‌تبار كرابوو، له‌مباره‌یه‌شه‌وه‌ كارلۆس غه‌سن رایانگه‌یاندبوو كه‌ ئه‌و له‌یاسا راینه‌كردووه‌، به‌ڵكو له‌به‌ر سته‌م رایكردووه‌.

شایانی باسه‌ كارلۆس غه‌سن بازرگانێكی لوبنانییه‌ و خاوه‌نی ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌ردوو وڵاتی به‌رازیل و فه‌ره‌نسایه‌.

سه‌رچاوه‌ / غه‌د پرێس

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.