Erbil 26°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 23:26

دەست بەسەر 25 تۆن برنجدا گیرا و ئەسپێی هەڵهێناوە و شیاوی خواردن نییە

خاوەنی برنجەکە بەنیازبووە پاش بێژاندنەوە وپاککردنەوەی لەبازار بەسەر هاوڵاتیاندا ساغی بکاتەوە
کوردستان TV
100%

قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، لەکۆگایەکی عەمبارکردنی خواردەمەنی دەست بەسەر بڕێکی زۆر برنجدا گیراوە و لەناوی دەبەن.

 ئەمڕۆ دووشەممە 2019.12.30 لەلایەن لیژنەی کۆگاکانی سەربەلیژنەهاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی و لەکۆگایەکی ناوچەی پیشەسازی، دەستیان بەسەر بڕی 25تۆن برنجدا گرتووە کە ئەسپێی هەڵهێناوە و شیاوی خواردن نییە.

 راشیده‌گه‌یه‌نن ،  هۆکاری ئەسپێ هەڵهێنانەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بەشێوەیەکی ناتەندروست و گەرمی شوێنەکە برنجەکەی تێدا عەمبار کراوە، بۆیە خراپ بووە وشیاوی خواردن وبەکار هێنان نییە

 ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كه‌ن رێنماییە تەندروستییەکان جەخت لە نەخوادنی ئەوخواردەمەنیانە دەکەنەوە کەمێرووی هەڵهێناوە، لەبەر ئەوەی زیان بەتەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت، بەڵام خاوەنی برنجەکە بەنیازبووە پاش بێژاندنەوە وپاککردنەوەی لەبازارەکانی شاری سلێمانی بەسەر هاوڵاتیاندا ساغی بکاتەوە.

 له‌كۆتادا رایده‌گه‌یه‌نن ، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی تەواوی برنجە دەست بەسەرداگیراوەکە لەناودەبرێت و خاوەنەکەشی روبەروی یاسا دەکرێتەوە.


شوان عه‌زیز

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.