Erbil 1°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 04:20

هێرشه‌کانى ئه‌مریکا له‌ عێراق و سوریا نرخى نه‌وتى له‌ بازاڕه‌کانى جیهان به‌رزکرده‌وه‌

بۆ به‌رزترین ئاست له‌ ماوه‌ى سێ مانگى رابردوو
نرخى نه‌وت
کوردستان TV
100%

به‌هۆى هێرشه‌كانى ئه‌مریكا بۆ سه‌ر عێراق و سوریا، نرخى نه‌وتى جیهان بۆ به‌رزترین ئاست له‌ ماوه‌ى سێ مانگى رابردوودا به‌رزده‌بێته‌وه‌. 

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 30ى كانوونى یه‌كه‌مى 2019، نرخى نه‌وت بۆ به‌رزترین ئاست له‌ماوه‌ى سێ مانگى رابردوو به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌خۆوه‌ بینى، نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئه‌مریكى گه‌یشته‌ 61.77 دۆلار و یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت 20 سه‌نت به‌رزبووه‌و و به‌مه‌ش 68.36 دۆلارى تۆماركرد.  

چاودێرانى ئابووریى جیهانى باس له‌ هۆكاره‌كه‌ی ده‌كه‌ن و رایده‌گه‌یه‌نن: له‌ سێ مانگى رابردوودا به‌هۆى بۆردومانكردنى باره‌گاكانى حه‌شدى شه‌عبی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ بووه‌ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت بۆ ئاستێكى پێوانه‌یى.

هاوكات مارگریت یانگ شیكه‌ره‌وه‌ى بازاڕ له‌ بازاڕى سى ئێم سى گوتى: تا راده‌یه‌ك كڕین و فرۆشتن كه‌مه‌ به‌هۆى نه‌بوونى بازاڕ له‌ وه‌رزى پشوو، هه‌روه‌ها گوتیشى نرخى نه‌وت گه‌یشتووه‌ته‌ به‌رزترین ئاست و له‌ مانگى ئه‌یلولى رابردوو كه‌ هێرشكرایه‌ سه‌ر كیڵگه‌ى نه‌وتى سعودیه‌، به‌هۆیه‌وه‌ بازرگانه‌كان به‌ وریاییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ ده‌رباره‌ى قازانجكردن ده‌كه‌ن. 

رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تى بازرگانى چین رایگه‌یاند: له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى قووڵداین له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئیمزاكردنى مامه‌ڵه‌یه‌كى بازرگانى كه‌ ماوه‌یه‌كى زۆره‌ هه‌وڵى بۆ ده‌ده‌ین.

جێی ئاماژه‌پێدانه‌، ئێواره‌ى رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ 29ى كانوونى یه‌كه‌مى 2019، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى ئه‌مریكا 5 بنكه‌ى كه‌تیبه‌كانى حزبوڵڵاى عێراقى و میلیشیاكانى سه‌ر به‌ ئێرانیان له‌ناو عێراق و سوریا كرده‌ ئامانج، 3 بنكه‌ى له‌ناو خاكى عێراق بوون له‌ پارێزگاى ئه‌نبار و 2 بنكه‌ى دیكه‌شیان له‌ناو سووریان و به‌ بنكه‌ى سه‌ربازى میلیشیاكانى سه‌ر به‌ ئێران ناو ده‌برێن، واشنتۆنیش هۆكارى هێرشه‌كانى سه‌ر باره‌گاكانى كه‌تائب حزبوڵاى بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى هێرشه‌كانى ئێران بۆ سه‌ر سه‌ربازانى ئه‌مریكا له‌ عێراق گه‌ڕانده‌وه‌. 


ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانى/ سیروان عه‌زیز 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.