Erbil 18°C شەممە 23 تشرینی دووەم 17:22

باره‌گای بارزانى بروسکه‌یه‌کى سه‌ره‌خۆشى بڵاو کرده‌وه‌

خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین
کوردستان TV
100%

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێز، نەقیب سەردار كوێخا رەسوڵ

بەدڵگرانیەكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی دوایی دایكی بەڕیزتان و هاوژینی شەهید(كوێخا رەسوڵ مەلومە)مان پێگەیشت.
بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و خانەوادە بەڕێز و تێكۆشەرەكەتان دەكەین، هاوخەمیمان بۆ ئێوە و خزم و دۆست و ئاشنایانتان رادەگەیەنین.
خودای گەورە ئارامی و دڵنەوایتان پێببەخشێت و دایكی خوالێخۆشبووتان بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی شاد بكات.

انالله و انا الیە راجعون
 
باره‌گای بارزانی
٢٩ـی  ۱۲ـی   ۲٠۱۹

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.