به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی سینه‌ماوه، له هۆلی ته‌لاری هونه‌ر له شاری سلیمانی رێوڕه‌سمێك رێكخرا.
به‌به‌شداری ژماره‌یه‌ك له ئه‌كته‌ری سینه‌مایی و هونه‌رمه‌ندانی شاری سلێمانی و پارێزگاری شاره‌كه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری سینه‌مای سلێمانی رێوڕه‌سمێكی بۆ یادی رۆژی جیهانی سینه‌ما رێكخست.
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا له‌پای ئه‌نجامدانی كاره هونه‌رییه‌كانیان خه‌ڵاتی رێزلێنان به‌خشرایه هه‌ریه‌ك له هونه‌رمه‌ندان ئازاد پێنجوێنی، رۆژان محه‌مه‌د، شه‌ونم محه‌مه‌د، ناز ساڵح و كرمانج فه‌ره‌ج.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.