Erbil 1°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 04:21

دابه‌زینی به‌های دۆلار نرخی زێڕی به‌رزکرده‌وه‌

له‌ دوایین مامه‌ڵه‌كانی ڕۆژی هه‌ینی
به‌های دۆلار و نرخی زێڕ
کوردستان TV
100%

له‌ دوایین مامه‌ڵه‌كانی ڕۆژی هه‌ینی، نرخی زێڕ ڕووی له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ كرد و باشترین ئاستی هه‌فتانه‌ی به‌خۆوه‌ بینی له‌ ماوه‌ی چوار هه‌فته‌ی ڕابردوودا، دابه‌زینی به‌های دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رامبه‌ر به‌ دراوه‌ جیهانییه‌كانی دیكه‌ و ترسی وه‌به‌رهێنه‌ران بۆ بازاڕه‌كان له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی سه‌ری ساڵ، هۆكاری سه‌ره‌كیی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی زێڕن.

له‌ دوایین مامه‌ڵه‌كاندا نرخی زێر به‌ڕێژه‌ی ‌سه‌دا 0.2 هه‌ڵكشا و هه‌ر ئۆنسه‌یه‌كی به‌ 1517 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا . 

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ حكومه‌تی ڕووسیا ده‌یه‌وێت وه‌به‌رهێنان بكات له‌ به‌شێكی سندوقی سه‌روه‌تی نیشتیمانی وڵاته‌كه‌ی تایبه‌ت به‌زێر، ئه‌مساڵ نرخی زێر گه‌یشتۆته‌ باشترین ئاستی له‌ وه‌ته‌ی ساڵی 2010 تائێستا و به‌ڕێژه‌ی ‌سه‌دا 18 به‌رزبۆته‌وه‌. 

هۆكاری ئه‌و هه‌ڵكشانه‌ی نرخی زێڕ له‌ ماوه‌ی ته‌واوی ئه‌مساڵ به‌خۆوه‌ی بینیوه‌ بۆ شه‌ڕی بازاڕگانی نێوان چین و ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ تا چه‌ند ڕۆژ پێش ئێستا به‌رده‌وامی هه‌بوو و بڕیاره‌ له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا ڕێككه‌وتنی كۆتایی له‌مباره‌یه‌وه‌ ئیمزا بكه‌ن.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.