بەچاودێری لێژنەی ئۆڵۆمپی هەرێمی کوردستان ، بەسەرپەرشتی یەکێتی ناوەندی تێنسی کوردستان رۆژانی ھەینی و شەممە 27-28ی 12 ی 2019 لە کۆلیژی زانست لەشاری هەولێر خولی ناوبژیوانی تێنس بەرێوەدەچێت
خولەکە لە ھەردوو رۆژ لە کاتژمێر 9ی بەیانی تا 5 ی وئێوارە بەردەوام دەبێت
لەخولەکەدا 20 ناوبژیوانان بەشدارن تێیدا لەکوڕان و کچان لەسەرجەم شارەکانی هەرێمی کوردستان
دوو ناوبژیوانی نێو دەولەتی خولەکە بەرێوە دەبەن
لەکۆتایی خولەکەدا لەلایەن یەکێتی ناوەندی تینسی کوردستان بروانامەی بەشداربوون بەبەشداربووان دەدرێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.