Erbil 18°C شەممە 23 تشرینی دووەم 17:16

دوو بروسکه‌ی سه‌ره‌خۆشیی له‌ باره‌گای بارزانییه‌وه‌

خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین
کوردستان TV
100%


بروسکەی سەرەخۆشیی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی  "بێستون مام رەزا " و " ساڵەح  ئەحمەد باس "
________________

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی بێستون مام ره‌زا ده‌کات

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان 
به‌ڕێزان، له‌ خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو بێستون ره‌زا حه‌مه‌ئه‌مین

به‌دڵگرانیه‌کی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی کۆچی دوایی گه‌نجترین پێشمه‌رگه‌ی به‌شداربووی داستانی قاره‌مانێتی(خواکوڕک) کاکه‌(بێستون ره‌زا حه‌مه‌ئه‌مین)ناسراو به‌(بێستون مام ره‌زا) مان پێگه‌یشت.

به‌م بۆنه‌ خه‌مناکه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێز و تێکۆشه‌ره‌که‌تان و خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌که‌ین و خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

خوای گه‌وره دڵنه‌وایی و ئارامی به‌هه‌موو لایه‌ک ببه‌خشێت و خوالێخۆشبوو به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی شاد بکات.

انالله و انا الیە راجعون
 
باره‌گای بارزانی
۲٤ـی ۱۲ـی ۲٠۱۹
..........................

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی ساڵه‌ح ئه‌حمه‌د باس ده‌کات

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان 
به‌ڕێزان، له‌ خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو ساڵه‌ح ئه‌حمه‌د 
باس

به‌دڵگرانیه‌کی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی کۆچی دوایی کاکه‌(ساڵح) کوڕی شه‌هید(ئه‌حمه‌د باس)مان پێگه‌یشت.

به‌م بۆنه‌ خه‌مناکه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێز و تێکۆشه‌ره‌که‌تان و خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌که‌ین و خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

خوای گه‌وره دڵنه‌وایی و ئارامی به‌هه‌موو لایه‌ک ببه‌خشێت و خوالێخۆشبوو به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی شاد بکات.

انالله و انا الیە راجعون
 
باره‌گای بارزانی
۲٤ـی ۱۲ـی ۲٠۱۹

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.