Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 09:17

سێ بروسکەی سەرەخۆشیی لە  بارەگای بارزانییەوە

پەیامی سەرەخۆشیی بارەگای بارزانی
کوردستان TV
#7
100%


بارەگای بارزانی له‌ سێ په‌یامێدا سەرەخۆشی له‌ خانه‌واده‌ی بێستون مام ڕەزا و دکتۆر چیا و  فەخری عومەر و كەسوكاری فەرهاد و ئازاد خوسرەوی و خەڵكی گوندی نێ ده‌كات ئه‌مانه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بەڕێزان خانەوادەی بێستون مام ڕەزا

بەداخەوە ھەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان و كادیری دڵسۆزی ڕێبازی بارزانی، ھەڤاڵ بێستون ڕەزا ئەمین ناسراو بە بێستون مام ڕەزا - مان پێگەیشت.

پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و خزم و كەسوكارتان دەكەین و خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.

لە خوای گەورە داواكارین گیانی كاكە بێستون بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و سەبر و ئارامییش بەھەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە وانا الیە راجعون

بارەگای بارزانی
٢١ـی ١٢ـی  ٢٠١٩
________________

هەڤاڵی بەڕێز دکتۆر چیا فەخری عومەر

بەداخەوە ھەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی تێكۆشەر  وناسراوی شاری کەرکووک، فەخری عومەر محەمەد عەلی، ناسراو بە فەخری سەیدەلییەمان پێگەیشت.
لەم بۆنە خەمناكەدا پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە تێكۆشەرەكەتان دەكەین و خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خوای گەورە داواكارین گیانی كاك فەخری بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و سەبر و ئارامییش بەھەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە وانا الیە راجعون

بارەگای بارزانی
٢١ـی١٢ـی٢٠١٩
________________

پەیامی سەرەخۆشیی بارەگای بارزانی بۆ كەسوكاری فەرهاد و ئازاد خوسرەوی و خەڵكی گوندی نێ

هەواڵی گیانلەدەستدانی هەردوو نەوجەوانی كۆڵبەر، "فەرهاد خوسرەوی" و "ئازاد خوسرەوی" زۆر ناخهەژێن بوو. 

سەرەخۆشیی لە خانەوادە و كەسوكاری هەر دوو جوانەمەرگ و خەڵكی خۆشەویستی گوندی "نێ" و دەڤەری مەریوان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان 
دەزانین. 

هیواخوازین چیتر كارەساتی وا دڵتەزێن دووبارە نەبێتەوە و خوشك و براكانمان لە ئازار و نەهامەتی دوور بن.

بارەگای بارزانی
۲۱ـی ۱۲ـی ۲٠۱۹

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.