Erbil 3°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 04:36

پێنج ئافره‌تی داعش دوای هه‌ڵاتنیان له‌ که‌مپی هۆل گه‌یشتنه‌وه‌ نێو تورکیا

ئافره‌ته‌كان هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی توركین
کوردستان TV
100%

پێنج ئافره‌تی ئه‌ندام له‌ رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، خۆیان راده‌ستی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی توركیا له‌ پارێزگای هاتای كرد.

ئافره‌ته‌كان دوای هه‌ڵاتنیان له‌ كه‌مپێكی سووریا كه‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌په‌گه‌دایه‌، خۆیان راده‌ستی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی توركیا كرد.

په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاندووه‌، كه‌ ئافره‌ته‌كان كه‌ هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی توركین، خۆیان راده‌ستی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كردووه‌ له‌ ده‌روازه‌ی سنووری جیلڤه‌گۆزو له‌ شارۆچكه‌ی ره‌یحانلی سه‌ر به‌ پارێزگای هاتای.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ كه‌ ئافره‌ته‌كان دوای هه‌ڵاتنیان له‌ كه‌مپی هۆل له‌ پارێزگای حه‌سه‌كه‌ له‌ سووریا كه‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌په‌گه‌دایه‌، خۆیان راده‌ستی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی توركیا كردووه‌.

ئافره‌ته‌كان له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆر له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ره‌یحانلی ده‌ستبه‌سه‌ركران و ده‌ركه‌وت كه‌ به‌تۆمه‌تی ئه‌ندامییه‌تییان له‌ رێكخراوی تیرۆریستیی چه‌كدار له‌ لایه‌ن داواكاری گشتیی ئیستانبوڵه‌وه‌ داواكراون.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.